30
زووم…
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، دەڵێت، بەرەبایانی ئەمڕۆ تورکیا بەچڕی بۆردومانی گوندەکانی باشووری کۆبانێی کردووە.
هاوکات ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە جۆری بەیرەقدار TB2ـی لە نزیک پردی قەرەقۆزاق لە باشوری کۆبانێ راگەیاند.
بۆردومانەکەی تورکیا لەکاتێکدایە کە بەنێودەنگیری ئەمریکا هێرشەکانی تورکیا و گرووپەکانی بۆسەر کۆبانێ راگیران، بەڵام هەسەدە دەڵێت، تورکیا پێوەی پابەند نەبووە و بەردەوامە لە بۆردومان و هێرشەکانی.