28
زووم..
کەشناسیی ئێران پێشبینی دەکات، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە باکووری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
ئەم شەپۆلە هەر چوار پارێزگای ئیلام، کرماشان، سنه و ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە، هەروەها هۆشداری ئاستی زەردی لەم پارێزگایانە راگەیاندووە، چونکە پێشبینی دەکرێت لافاو و رەشەبا ئەم ناوچانه بگرنەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم شەپۆلە بارانبارینە، رێکخراوی کەشناسی هۆشدارییەکی پرتەقاڵی بۆ زیادبوونی پیسبوونی هەوا لە تاران، کەرەج، ئیسفەهان و مەشهەد دەرکردووە.
پیسبوونی هەوا لەم شارانەدا دەگاتە ئاستێک کە بۆ هەموو چیەکانی کۆمەڵگە ناتەندروستە و ئەگەر سەرچاوە پیسکەرەکان کۆنترۆڵ نەکرێن ئەوا ئەم بڕە دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار.