21
زووم..
قەیس مەحمەداوی، جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکان رایگەیاند، سنووری عێراق لەگەڵ سوریا بەتەواوی ئارام و پارێزراوە و دەروازەکانیشیان لەگەڵ ئەو وڵاتە تۆکمەیە و هیچ کێشەیەکیان نیە، رێگەش بەتێپەڕبوونی چەکدارەکان نادەن لەسویاوە بێنە نێو خاکی عێراق.
ئەو دەڵێت، رێوشوێنەکانیان بۆ گەڕانەوەی سەربازەکانی سوپای پێشووی سوریا، کە بۆ عێراق هەڵاتوون دەستپێکردوە.
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەو سەربازانەی سوپای پێشووی سوریا، کە لەکاتی کۆتایهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە دەروازەی قائیمی عێراقەوە هاتبوونە نێو خاکی عێراق داوای گەڕانەوەیان کرد بۆ وڵاتەکەیان.