35
زووم…
لەماوەى نزیکەى دوو کاتژمێردا نرخى یەک ئۆنس زێڕ نزیکەى 53 دۆلار دابەزى، هۆکارەکەشى راگەیاندنى رێژەى سودى بانکى بوو لە ئەمریکا.
بەگوێرەى ماڵپەرى ئێم ئاى ترەید، شەوى رابردوو یەدەگى فیدراڵى ئەمریکا وەکو ئەوەى پێشبینى دەکرا 25 خاڵى بنەڕەتى رێژەى سوودى بانکی دابەزاند، ئەوەش بووە هۆى بەرزبوونەوەى ئیندێکسى دۆلار، لەبەرامبەردا نرخى زێڕ و دراوەکانى دیکەى وەکو پاوەن و یۆرۆ دابەزین.
پێش راگەیاندنى رێژەى سوودى بانکى لە ئەمریکا نرخى یەک ئۆنس زێڕ بە دوو هەزار و 636 دۆلار بوو، بەڵام دواى راگەیاندنى رێژەکە، نرخەکەى بۆ دوو هەزار و 583 دۆلار دابەزى کە نزمترین نرخە لەماوەى یەک مانگى رابردوودا.