زووم..
رۆژنامەی قەراری تورکیا گفتوگۆیەکی نێوان پەرلەمانتارێکی دەم پارتی و مەهەپەی بە بابەتێکی رۆژنامەکەی داناوە کە باس لە قسەکردنی پەرلەمناتارەکەی دەم پارتی دەکات بە کوردی.
رۆژنامەکە دەڵێت، دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە تەوقەی لەگەڵ هاوسەرۆکی دەم پارتیدا کرد و پاشان گوتی با عەبدوڵا ئۆجالان بێتە پەرلەمان و قسە بکات، ئێستا جەلال ئادان کە پەرلەمانتاری مەهەپەیە و سەرۆکایەتی دانیشتنێکی پەرلەمانیی دەکرد، کاتێک ئایشەگول دۆغانی گوتەبێژی دەم پارتی هات بۆ قسەکردن، پرسیاری کرد دەتوانێت بە زمانی دایک بەخێرهاتنی جێگری سەرۆک بکات؟ جەلال ئادان وەڵامی دایەوە: بەڵێ دەتوانیت.
قەرار لە درێژەری هەواڵەکەدا دەڵێت: لەوکاتەدا دۆغان بە زمانی کوردی گوتی، “هون بخێر هاتن”، ئەم دەستەواژەیەش بە شێوەیەک لە پرۆتۆکۆلی پەرلەمانیدا نووسرایەوە.