زووم..
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەردوو مووچەی مانگی 10 و 11مان ناردووە و دواکەوتنی بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمەوە بووە.
وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاندراوێکی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، حکومەتی هەرێم پابەندی رێکارەکانمان نەبووە بۆیە مووچە دواکەوتووە.
وەزارەتی دارایی عێراق باس لەوەش دەکات، مووچەی مانگی 10 و 11مان بۆ هەرێم ناردووە و پابەندین بە خەرجکردنی مووچە بەگوێرەی چوارچێوە یاساییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە چوارشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەدوای کۆبوونەوەی خۆی رایگەیاند، “حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە جێبەجێ کردووە و لە هەوڵەکانیشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان.”
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم هەرێمى کوردستان دەتوانێت پێش سەرى ساڵ دوو مووچە دابەشبکات، مووچەى سێیەمیش دەتوانێت دابەشبکات بە مەرجێک وەزارەتى دارایی بتوانێت داواکارییەکانى بەغداد جێبەجێ بکات.