زووم..
دوای سێ رۆژ لە بایکۆت، کارمەندانی تەندروستی بەفشاری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، گەڕانەوە سەر کارەکانیان.
شەممەی رابردوو حەوت سەندیکای کەرتی تەندروستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بڕیاریاندا لە تەواوی ناوەندە تەندروستییەکان بایکۆت بکەن، تا ئەوکاتەی مووچەی مانگەکانی ١٠، ١١، ١٢ وەردەگرن.
دوای سێ رۆژ لە بایکۆتی ناوەندە تەندروستییەکان، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لەڕێگەی پەیامێکەوە کە بۆ گروپی بەڕێوەبەرەکانی ناردووە، داوای ئاساییکردنەوەی دەوامی کردووە و پێی گوتون، لە دەوامنەکردنی فەرمانبەران بەرپرسیار دەبن.
بایکۆتی کارمەندانی تەندروستی لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و لە دوێنێوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کراوە، هێشتا دیار نییە کەی مووچەی ئەو دوو مانگەکەیان پێ دەدرێت.