زووم..
کریس ڤان هۆلن و لیندسی گراهام، دوو سیناتۆری دیموکراتەکان و کۆمارییەکانی ئەمریکان، هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا دەکەن ئەگەر بەردەوام بێت لە هێرشکردنە سەر رۆژاڤا.
ئەوان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، کە لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویانکردووەتەوە، دەڵێن دەیانەوێت لە کۆبانێ و دەوروبەری ئاگربەست بێتە ئاراوە ببێتە ناوچەیەکی داماڵدراوی سەربازی.
دەڵێن، ئەم هێرشانەی تورکیا ئاسایشی ناوچەکە و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش تێکدەدات و ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیی هێزە کوردییەکان، ئەگەر تورکیا مەرجەکان قبووڵ نەکات لەم هەفتەیەدا پرۆژەیاسای سزادانی تورکیا ئامادە دەکەن، بەرپرسانی باڵایان دەکەنە ئامانج، لەنێویشیاندا رەجەب تەیب ئەردۆغان و بانکە سەرەکییەکان و کەرتی وزەی تورکیا.
گوتووشیانە، سزاکان هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ تورکیا قەدەغە دەکات.