26
زووم..
پارێزگاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ١٢ هەزار و ٣٠٠ منداڵ لە خوێندن بێبەشن.
ئارەش لهۆنی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەروەردەی پارێزگاکاندا گوتی، ئەم ژمارەیە زۆر بەرزە، بۆیە پێویستە پلان و بودجە دابنرێت بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو منداڵانەی وازیان لە خوێندن هێناوە، رێوشوێنی بەپەلە لەو بارەوە بگیرێتەبەر.
هەروەها وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاندووە: نزیکەی ٧٥٠ هەزار خوێندکار لە ئێران وازیان لە خوێندن هێناوە، زۆربەی بەهۆی هەژارییەوە بووە.