27
زووم…
داخستنی فەرمانگە و بانکەکان لە پارێزگاکانی ئێران و بە تایبەت تاران بە هۆی سەرما و قەیرانی وزە، کێشەی زۆری بۆ خەڵک و ئابووری وڵات دروستکردووە و حکومەتی توشی رەخنەی زۆر کردووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی خوب، داخستنی بانکەکان بەشێکی زۆری چالاکییە ئابوورییەکانی راگرتووە و کێشەی پێدانی مووچەی کرێکاران و دەستەبەرکردنی نەختینەیی بۆ کاروبارەکان دوو هێندە کردووە، بەتایبەتی لە رۆژانی کۆتایی مانگدا.
بە گوتەی شارەزایان، هەر رۆژێک کە بانکەکان دادەخرێن، نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووریی ئێران دەگەیەنێت و ئەم دۆخەش لەگەڵ پچڕانی کارەبا و دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان، کەرتی تایبەتی ئیفلیج کردووە.