40
زووم…
وەزیری دەرەوەی ئێران باس لە دوایین دیداری خۆی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکى رژێمى پێشووی سوریا و جموجوڵی هەندێک پایتەختى وڵاتانى دراوسێ بۆ خستنى رژێمەکەی دەکات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی نەهاری لوبنانی، گوتوویەتی، چەند رۆژێک بەر لە کەوتنى دیمەشق، لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەتەوە و باسی لە جموجۆڵی دیپلۆماسی کردووە بە ئاڕاستەى خستنى حکومەتەکەى.
عێراقچی بە ئەسەدی گوتووە، پرۆتۆکۆلی دیپلۆماسی رێگە نادات وڵاتێک راسپاردەی راستەوخۆ بۆ وڵاتێکی دیکە بکات، بەڵام ئاستی هاوکاری و راوێژکاریی نێوان ئێران و سوریا وای لێکردووە، راشکاوانە و بەڕوونى پێی بڵێت، لە هەندێک پایتەختى وڵاتانى دراوسێوە، جموجۆڵ هەیە بۆ خستنى حکومەت و دەسەڵاتەکەى.