28
زووم…
وەزیری دەرەوەى کۆریای باشوور رایگەیاند، لەگەڵ دەستبەکاربوونى دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی، گفتوگۆ دەربارەى دۆسیە ئەتۆمییەکانى کۆریای باکوور دەکەن.
چو تیە یول، لە کۆنفرانسێکدا لە سیئۆل بە رۆژنامەنووسانى گوت، کۆریای باشوور ئامادەیە وەڵامی توندی هەر هەڕەشە و گێچەڵێکی پیۆنگ یانگ بداتەوە، ئەوەش بە پشتبەستن بەو هاوپەیمانییە بەهێزەی لەگەڵ واشنتن هەیانە.
پێش دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا، پلان و نەخشەڕێگای گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ئامادە دەکەن، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەگەری دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باکوور.