زووم..
لە سەروبەندی شەوی یەڵدا، بازاڕی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەڵاوسانی نرخەوە سارد و سڕیی پێوەدیارە، لە کاتێکدا ساڵانی رابردوو هەمووان لە ئامادەکاریدا بوون و بازاڕ جوڵەی زۆری تێدەکەوت.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە و خەڵکێکی زۆر بەهۆی هەڵاوسانەوە ناتوانن خواردنی تایبەت بۆ شەوی یەڵدا بکڕن.
راپۆرتەکە دەریدەخات بۆ ئاهەنگێکی سادەی ٨ کەسی، خێزانەکان دەبێت نزیکەی ٤٠ دۆلار خەرج بکەن بۆ کڕینی میوە و شیرینی و چەرەسات، لە کاتێکدا مووچەی مانگانەی خەڵک نزیکەی ٢٥٠ دۆلارە و نرخەکانیش زۆر بەرزن.
لەم دۆخەدا هەرچەندە هێشتا خەڵک هەوڵی پاراستنی رێوڕەسمی کۆنی شەوی یەڵدا دەدەن، بەڵام فشارە داراییەکان شیرینی ئەم شەوەی بۆ زۆر کەس تاڵ کردووە.
شەوی یەڵدا وەک نەریتێک زیاتر لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت، لەو شەوەدا خێزانەکان سفرەیەک دەڕازێننەوە بە میوە و شیرینی و لە دەوری کۆدەبنەوە، زیاتریش مۆم دادەگیرسێنن و شعر دەخوێننەوە.