زووم..
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەکە، ئەمریکا هەوڵدەدات زۆرترین سوود لە شکستی حزبوڵای لوبنان و روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد وەربگرێت، لەو چوارچێوەیەشدا فشاری لە سودانی کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی.
رۆژنامەکە دەلێت، هەروەک چۆن حەشدی شەعبی بە فەتوای باڵاترین دەسەڵاتی شیعە پێکهێنرا، هەڵوەشاندنەوەشی پێویستی بە فەتوایەکی نوێ هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکان و بەرپرسانی عێراق چەند دیدار و گفتوگۆیەکی ئەنجامداوە.
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بە بەرپرسانی عێراقی راگەیاندووە، بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە و بەرپرسانی عێراق ئەگەر بیانەوێت دەتواننن خۆیان دوربخەنەوە، هەڵوەشاندنەوەی گرووپەچەکدارەکان و حەشتی شەعبیش یەكێک دەبێت لە رێکارەکان.