28
زووم..
بەگوێرەى راپۆرتێکی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا، لە مساڵدا چوار هەزار و ٣٦٨ کەس لە باکووری کوردستان دەستگیرکراون.
زۆرینەی ئەوانەی دەستگیرکراون بەشداریان کردووە لە رێپێوان و خۆپیشاندانەکان، ١٤١ کەسیان بەهۆی پۆستێک یان دەربڕینی بۆچوونێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستگیرکراون، ٧٨ کەس بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ، هەروەها ٨١ لە دەستگیرکراوان، مناڵن و تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵەوەیە.
رێکخراوەکە دەڵێت، دەستگیرکردنی ئەم ژمارە زۆرەی خەڵکی، ئاماژەیە بۆ زیادبوونی فشارەکانی حکومەت لەسەر کوردانی باکوور.