31
زووم..
بەهۆی زۆربوونی رووداوەکانی کوشتن یان هێرشکردنەسەر شۆفێرانی تاکسی و پاس لەلایەن سەرنشینەوە، حکومەتى تورکیا بەفەرمی بڕیاریداوە تەواوی تاکسی و پاسەکان کامێرای چاودێری دابنێن.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى قەرار، بڕیارەکەى حکومەت بەفەرمی لە رۆژنامەکاندا بڵاوکراوەتەوە و بەگوێرەى بڕیارەکە تاوەکو یەکی ئازاری ٢٠٢٥، هەر تاکسی و پاسێک کامێرای چاودێری دانەنێت، پۆلیسی هاتوچۆ سزای داراییان دەدات.
لە ماوەى رابردوودا چەندین رووداوی کوشتنی شۆفێر لەلایەن سەرنشینەوە روویان داوە، ئەوەش بەمەبەستی دزیکردن یان پارەنەدانی کرێی تاکسی هێرش کراوەتە سەریان.