38
زووم..
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامی بایۆمەتری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەربڕی و رایگەیاند، پێویستە لەکاتی تۆمارکردنی بایۆمەتریی هەر فەرمانبەرێک بڕی لە سەدا یەکی مووچە بنەڕەتییەکەی ببڕدرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ لێبڕینى 1%ـى مووچە راسپاردووە، لێبڕینەکەش لەکاتی تۆمارکردنی بایۆمەتری یان لەکاتی بەرزکردنەوەدا بۆ یەکەمجار دەکرێت.
دەڵێت، پێویستە حکومەت سەرجەم زانیارییەکانى فەرمانبەران بدات بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق و سەرجەم کارەکان لەمساڵدا تەواوبکرێن.