زووم..
بۆیەکەم جار دوای کەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چووە خاکی سوریا و رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لەناوچە سنورییەکانی سوریا دەمێنێتەوە، تا دڵنیایی تەواو بۆ ئاسایشی ئیسرائیل مسۆگەر بکات.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتەکەی سەردانی چیای “شێخ”ـی کرد لە سنووری نێوان ئیسرائیل و سوریا و رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لەسەر لوتکەی چیاکە دەمێنێتەوە
گوتیشی، پێش 53 ساڵ لەسەر لوتکە چیاکە سەربازبووە، بەڵام ئێستا شوێنەکە بۆ ئیسرائیل گرنگترە، بەتایبەتی دوای ئەو پێشهاتانەی لە سوریا روویاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە سوپاى ئیسرائیل دەستى بە هێرش و جموجوڵى سەربازى بۆ ناوچەکانى باشوورى سوریا و جۆلان کردووە، لەو چوارچێوەیەش سنوورى ئەو وڵاتەى بەزاندووە و چەند ناوچەیەکى کۆنتڕۆڵکردووە.