21
زووم…
ئەنجومەنی ئاسایش: پرۆسەی سیاسی خواستی سورییەکان بەدیبهێنێت
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای جێبەجێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر لە سوریا دەکات کە گەلی سوریا بڕیاری لێبدەن.
لە راگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، پرۆسی سیاسی لە سوریا پێویستە خواستی رەوای هەموو سورییەکان بەدیبهێنێت، هەموویان بپارێزێت و بتوانن بەشێوەیەکی ئاشتیانە ئایندەی خۆیان دیاری بکەن.
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنەکە پابەندوونی خۆیان بە سەروەریی و یەکپارچەیی سوریا دووپاتکردووەتەوە، داواشیان لە تەواوی وڵاتان کردووە رێز لەو بۆچوونە وەربگرن.