زووم..
هێزی ئاسایشی ناوخۆى رۆژاڤاى کوردستان رایگەیاند، بەهۆى هێرشێکی شانەیەکی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رەقەی باکووری سوریا، دوو ئەندامیان گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەى راگەیەنراوێکى ئاسایشى رۆژاڤاى کوردستان دوێنێ چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە، سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانیان لە ناوچەی کەسرەت لە باشووری شاری رەقە.
هەر بە گوێرەى راگەیەنراوەکە، هێرشەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو ئەندامیان و برینداربوونی دوو ئەندامى دیکەیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییەکی مەدەنیش، کە لە نزیک بازگەکە بووە، کە بریندارەکان هێشتا لە نەخۆشخانەیەکی شاری رەفەن و چارەسەر وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، چوار چەکداری رێکخراوەکە بە بەکارهێنانی دۆشکە هێرشەکەیان ئەنجامداوە، کە هیچ زانیارییەکى لەبارەى چارەنووسى چەکدارەکان ئاشکرانەکردووە.