18
زووم…
سێ رۆژە شاندێکى وەزارەتى تەکنیکى دارایی عێراق لە هەولێرن، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵى کۆبووەوە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و یەکە ژمێریارییەکانى راسپارد لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە مووچە تەواوبکەن.
ئەم زانیارییە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، ئاوات شێخ جەناب پشتیوانی خۆی و وەزارەتەکەى بۆ سەرخستنی کارەکانی شاندەکە دوپاتکردووەتەوە.
تیمەکەی وەزارەتی دارایی عێراق گوتوویەتى، وەک یەک تیم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی کاردەکەین، بۆئەوەی لەو ماوەی بۆمان دیاریکراوە کارەکان بە سەرکەوتویی تەواو بکەن، وەزارەتى دارایی وادەڵێت.