20
زووم…
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، ئامادەن پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵدراو لە شاری کۆبانێ بکەن.
مەزڵوم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەى دۆخى کۆبانێوە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، جەخت لە پابەندبوونیان بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سوریا دەکەنەوە و لەگەڵ دووبارە دابەشکردنەوەی هێزە ئەمنییەکانن لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئەمریکییەکان.
مەزڵوم عەبدی دەشڵێت، ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی بەردەوامی ناوچەکەیە.