زووم..
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامی بایۆمەتری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەربڕی و دەڵێت، پێویستە لەکاتی تۆمارکردنی بایۆمەتری هەر فەرمانبەرێک بڕی لە سەدا یەکی مووچە بنەڕەتییەکەی ببڕدرێت.
ئەمڕۆ دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، تیایدا، رەزامەندی لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامی بایۆمەتری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان درا.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە، لەسەدا یەکی مووچەی فەرمانبەرانی ببڕێت و گوتووشییەتی، لێبڕینەکە لەکاتی تۆمارکردنی بایۆمەتری یاخود لەکاتی بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرەکە بۆ یەکەمجار ئەنجام دەدرێت.
هاوکات دەشڵێت، دەبێت حکومەت سەرجەم زانیارییەکان بدات بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق و سەرجەم کارەکان لەمساڵدا کۆتایی بێت.