زووم..
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی توندی دژی ئەنقەرە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، تورکیا لە سەدا 15ـی سوریای داگیرکردووە، بەردەوام لەڕێی درۆن و پاڵپشتیکردنی گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکاتە سەر کوردەکانی رۆژاڤا، بۆیە کۆتا وڵاتە مافی ئەوەی هەبێت باسی داگیرکاری لە سوریا بکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، تورکیا چەندین ساڵە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سوریا ئەنجام دەدات و گرووپی چەکداری لەنێو خاکی سوریا دروستکردووە نزیکەی لە سەدا 15ـی خاکی سوریایان لەژێر رکێفدایە.
گوتیشی، سوپای تورکیا، بەردەوام بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر بۆردومان دەکات، هاوکات پاڵپشتی گرووپە چەکدارەکانی دژ بە کوردەکانی رۆژاڤا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە، هیچ پاساوێک بۆ توندوتیژی و هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی رۆژاڤا نییە، تورکیا کۆتا وڵاتە مافی ئەوەی هەبێت قسە لەسەر داگیرکاری لە سوریا بکات.