زووم..
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وەسفی ئازایەتی کوردانی رۆژاڤا دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەڵێت، کۆبانێ سیمبولی ئازایەتی و شەڕی بوێرانەی گەلی کوردە دژی داعش، بەرپرسیارێتی ئاشتی و ئارامی خاکی سوریاش دەخاتە ئەستۆی تورکیا.
ئانالینا بێربوگ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سەرسامی خۆی بە ئازایەتی کورد لە رۆژاڤا دەربڕی و گوتی، دوای 14 ساڵ لە خوێنڕشتن، کۆتا شت پێویست بێت خەڵکی کۆبانی ئەزموونی بکات شەڕکردنە.
دەشڵێت، کۆبانێ سیمبولی ئازایەتی و شەڕی بوێرانەی گەلی کوردە بەرامبەر بە چەکدارانی داعش.
بێربوگ لە بڵاوکراوەکەیدا، رووی دەمی کردووەتە ئەنقەرە و گوتوویەتی، تورکیا بەرپرسیارێتی یەکپارچەیی خاکی سوریا و بەرقەرابوونی ئاشتی و ئارامی لە وڵاتەکە لە ئەستۆدایە.