28
زووم..
سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند: ساڵانێکە تورکیا میوانداری ملیۆنان پەنابەری سوری کردووە، ئێستاش کاتی ئەوەیە سورییەکان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى تی 24، ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتی جەهەپە رایگەیاندووە: تورکیا تا ئێستا 200 ملیار دۆلاری لە پرسی پەنابەراندا خەرج کردووە.
ئۆزال راشیگەیاندووە، لە تورکیا چوار ملیۆن و 500 هەزار پەنابەری سوری هەیە، بەدەر لە سورییەکان دوو ملیۆن و 200 هەزار پەنابەری نایاسایی دیکە لە تورکیا دەژین و بە تێکڕا شەش ملیۆن و 500 هەزار پەنابەر لە وڵاتەکەمان دەژین.
ئۆزال ئاماژەی بەوەشکردووە، بونی پەنابەری زۆر لە وڵاتەکەى لە رووی ئابوورییەوە خەرجی و بارگرانی زۆری لەسەر تورکیا دروستکردووە.