زووم..
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتی دەکاتەوە لە رەقە و پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی فورات دەمێننەوە و رێگا بە تێکدانی ئاسایشی ئەو ناوچانەش نادەن.
بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و فەرماندەی گشتی هەسەدە و کەسایەتییەکانی رەقە و ئەنجومەنە خۆجێیەکان کۆبوونەتەوە و تێیدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتی کردووەتەوە بۆ دابینکردنی سەقامگیری و نەگەڕانەوەی چەکدارانی داعش لە رەقە و گوندەوارەکانی دەمێننەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی بۆ پاراستنی زیندانەکان دووپاتکردووەتەوە، کە چەکدارانی داعشی تێدا زیندانی کراوە.
راشیگەیاندووە، پارێزگای رەقە و و تەواوی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات بەگوێرەی لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی دانراون و لەژێر پارێزگاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتین و رێگا بە تێکدانی سەقامگیرییەکەی نادەن.
لە کۆتایشدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردوە، دانوستانەکانی تایبەت بە گرژییەکانی کۆبانێ بەرەوپێشبوونی بەخۆیەوە بینیوە، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتری لەسەر ئاشکرا بکات.