زووم..
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغداد بڕی 631 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 11 خستووەتە سەر هەژماریی بانکییان.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ 631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری لە کۆی تەمویلی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکییان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
پێشتر رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەدابوو، بۆ مووچەی مانگی 11، بەغداد 759 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.
هەروەها دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوەی لەسەر دراوە، هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتیان.