زووم..
زوومى بەغداد لە سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کە عێراق بە دوو گوژمە 630 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 11ـى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نارد.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ زووم ئاشکرایکرد، کە بەغدا بە دوو گوژمە 630 ملیار دینارى بۆ مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، بڕێکی دیکە پارە بۆ تەواوکاریی مووچەی مانگی 11 دەنێرین
ئەمە لەکاتێکدایە، دوو رۆژ پێش ئێستا شاندى هەرێمى کوردستان و عێراق کۆبوونەوە، لە راگەیەنراوێک وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، کە پارەى پێویست بۆ مووچەى سێ مانگى کۆتایی هەرێم دەنێرن و کورتهێنانەکانیش پڕدەکەنەوە.
لە دواى کۆبوونەوەکەش وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، کە دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ١٠ دەکەن و لە ئەمڕۆشەوە دەست بە دابەشکردنەکە کراوە.