41
زووم..
بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانییەوە، حەوت رۆژە بەنداوی تشرین لە رۆژاڤا لەکارکەوتووە، ئەمەش بووەتە هۆی پچڕانی تەزووی کارەبا لە مەنبج و کۆبانێ.
بەگوێرەی ئاژانسی هاوار نیوز، تورکیا و گرووپەکانی لە 10ـی ئەم مانگە هێرشیان کردە سەر بەنداوەکە، زیانێکی زۆریان پێگەیاند و لەکار کەوت، هێشتاش بەنداوەکە نەکەوتووەتەوە کار.
دەشڵێت، لەکارکەوتنی بەنداوەکە بووەتە هۆی ئەوەی مەنبج و کۆبانێ کارەبایان نەمێنێت.
بەنداوی تشرین لە ساڵی 1980 دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی 1999 تەواو کراوە، ساڵی 2013 کەوتە دەست رێکخراوی داعش، بەڵام لە 2015 شەڕڤانان کۆنترۆڵیان کردەوە.