42
زووم..
خانەنشیانی هەرێمی کوردستان دوای دوو مانگ، ئەمڕۆ مووچەی مانگی 10 وەردەگرن، بەشێک لەو خانەنشیانە قسەیان بۆ زووم کردووە، دەڵێن، دۆخی ژیانیان بەهۆی بێمووچەییەوە قورس بووە، بەشێکی دیکەشیان دەڵێن مووچەکە هەمووی دەبێت بدەنەوە بە قەرز.
لە سلێمانی خانەنشینان دەڵێن، لە کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانەوە چوونەتە بەردەم بانکی مەڵکەندی و لەکاتی کردنەوەی دەرگای بانک بەمجۆرە چوونە ژوورەوە.
هاوکات لە گەرمیانیش دۆخی خانەنشینان بۆ وەرگرتنی مووچە باش نییە و دەڵێن، “پێیان گوتووین شەو وەرنەوە بۆ وەرگرتنی مووچە.”
لە شارەزوور خانەنشینان لە چاوەڕانی مووچەدا کۆبوونەوەتەوە و ئاگریان هەڵکردووە بۆ ئەوەی لەم کەشە ساردەدا خۆیان گەرم بکەنەوە تاوەکو مووچەکانیان وەردەگرن.