40
زووم..
رۆژنامەی سۆزجو بڵاویکردەوە، خەرجیەکانی کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، خەرجی تەنها یەک رۆژی کۆشک زیاترە لە مووچەی دوو هەزار فەرمانبەر.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەکە، ئەو خەرجییانەی سەرۆکایەتیی کۆمار لە کۆشکدا کردویەتی لەسەر ئاستی مانگەکان زۆر گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە.
بوهارەدین بوڵوت، جێگری سەرۆکی جەهەپە ئاشکرای کردووە، کۆشک لە یەک رۆژدا هێندەی دوو هەزار و 23 فەرمانبەر، هەروەها هێندەی دوو هەزار و 752 خانەنشین خەرجی هەبووە.