زووم..
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا و سەرۆکی دەستەی تەحریر شام بەڵێنی داوە گرووپە چەکدارەکانی وڵاتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و داواش دەکات ئەو سزایانەی بەسەر دیمەشقدا سەپێنراون، لاببرێن.
لە راگەیەندراوێکدا لەژێر ناوی هاوپەیمانیی گرووپە چەکدارەکان، کە دەستەی تەحریر شام سەرکردایەتیی دەکات، ئەحمەد شەرع گوتوویەتی، پێویستە بۆ لەمەودوا عەقڵیەتی دەوڵەتدارییان هەبێت نەک ئۆپۆزسیۆنی چەکدار.
گوتووشیەتی، گرووپە چەکدارەکان هەڵدەوەشێننەوە و چەکدارانی نێو ئەو گرووپانە دەخرێنە سەر وەزارەتی بەرگریی سوریا و هەموویان دەخرێنە نێو چوارچێوەی یاساوە.
شەرع باس لە سوریایەکی یەکڕیز کردووە و داوا دەکات لەپێناو پاراستنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دەوڵەت و خێڵ و هۆزەکانی سوریادا هەبێت.