24
زووم..
بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ههولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو باندی پێنج کەسىیان دەستگیرکردووە، کە بازرگانیان بە مادەی هۆشبەرەوە کردووە.
هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکاندا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ماریگوانە و چەند کەل و پەلێکى بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، چوار لەو کەسانەی دەستگیرکراون خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراق و دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.