زووم..
پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، متمانەی لە حکومەتەکەی ئۆلاف شۆڵتس سەندەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران متمانە لە حکومەتەکەی ئۆلاف شۆڵتس وەرگیرایەوە.
لە کۆبوونەوەیەکەی پەرلەماندا، 394 پەرلەمانتار دەنگیان بە هەڵوەشاندنەوەی و 207 پەرلەمانتاریش لەگەڵ مانەوەی حکومەتەکەی شۆڵتسدا بوون. 116 پەرلەمانتاری ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون.
لەدوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی، ئۆلاف شۆڵتس، 23ـی مانگی دووی ساڵی داهاتووی وەک کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دیاریکرد.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، هۆکاری سەندنەوەی متمانە لە حکومەتەکەی شۆڵتس بۆ قەیرانی وزە و بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ ئۆکراین گەڕاندەوە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا.