27
زووم..
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی بەرپرسانی باڵای بەرگری وڵاتەکەیدا رایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا سوپای روسیا 189 شاری ئۆکراینیان کۆنترۆڵ کردووە.
پوتین دەشڵێت، هێزەکانی روسیا توانیویانە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕ لەگەڵ ئۆکراین کۆنترۆڵ بکەن و ساڵی رابردوو ئەوەی لە پرۆسە سەربازییە تایبەتەکاندا ئامانجیان بووە، بەدەستیان هێناوە.
سەرۆکی روسیا بە بەرپرسانی باڵای بەرگریی وڵاتەکەشی گوتووە، ئەمریکا بەردەوامە لە هاوکاریکردنی ئۆکراین، چەک و تەمەنییان پێدەدات، لەگەڵ پارە و ناردنی راوێژکار و سەرباز تاوەکو پەرە بە ململانێکان بدەن.
دەشڵێت، ئیدارەی ئێستای ئەمریکا و رۆژئاواش بۆ پاراستنی هەژموونیان لە ئۆکراین، دەستبەرداری هەوڵەکانیان نابن.