زووم..
بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سوریا دەڵێت، بە شێوەیەکی پلانبۆداڕێژراو دیمەشقی جێنەهێشتووە و تاوەکو دواساتی رووخانی رژێمەکەی لە سوریا ماوەتەوە.
لە کەناڵی تێلیگرامی سەرۆکایەتیی سوریا، پەیامێک بە ناوی بەشار ئەسەد بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، بەشار تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی هەشتی ئەم مانگە لە دیمەشقی پایتەخت ماوەتەوە و دواتر بە هاوکاریی روسیا چووەتە شاری لازقیە.
لە پەیامەکەدا بەشار ئەسەد دەڵێت، لە لازقیەش تاوەکو دواسات سەرپەرشتیی بەرپەرچدانەوەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی کردووە، بەڵام دوای کشانەوەی سوپا و شکانی لە سەرجەم بەرەکان، رۆژی دوای کەوتنی دیمەشق لە سەربازگەی حمێمیمەوە سوریای بەجێهێشتووە.
بەشار ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرگیز هەوڵی بۆ پۆست و پلە نەداوە و هەڵگری پرۆژەیەکی نیشتمانی بووە، دەشڵێت، کەسێک فەلەستینی و لوبنانییەکی جێنەهێشتبێت، گەلەکەی خۆشی جێناهێڵێت.