33
بەرشەلۆنە پێکانى لامین یامالى ڕاگەیاند و سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لامین یامالى هێرشبەرى تیپى تۆپى پێى یانەکەى لە دۆڕاندنەکەى شەوى ڕابردووى بەرامبەر یانەى لێگانێس لە هەفتەى ١٧ى لالیگا تووشى پێکان بوووە.
بەرشەلۆنە روونیکردووەتەوە، پێکانەکەى یامال لە جومگەى پێی راستیدایە و دواى ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى دەرکەوتووە سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
بەمەش یامال بە دڵنیاییەوە لە یارییەکانى بەرامیەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لالیگا و بارباسترۆ لە جامى شا و ئەتلەتیک بلباو لە جامى سوپەرى ئیسپانیا بێبەش دەبێت.