54
زووم..
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هێشتا هیچ بڕە پارەیەکیان لە بەغدادەوە بۆ مووچەی مانگی 11 بەدەست نەگەیشتووە.
وەزارەتی دارایی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی 10 رایگەیاند، “تەمویلی مووچەی مانگی 11 کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.”
بەگوێرەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ 761 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک دەنێردرێت و تا ئێستا تەنها گوژمەی یەکەم هاتووە کە بۆ مووچەی مانگی 10 خەرجدەکرێت.
بەغداد 430 ملیار دیناری دیکەشی بۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی 10 و 11 بۆ حکومەتی هەرێم ناردووە.