22
زووم..
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت، لە ساڵی 2024ـدا هەرێمی کوردستان 110 ملیۆن و 880 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەکەشی نەگەڕاوەتە بۆ خەزێنەی حکومەت.
عەلی حەمە ساڵح، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گوتیشی، ئەگەر هەر بەرمیلێک نەوت بە پێنج دۆلاریش فرۆشرابێت، دەتوانرێت بە داهاتەکەی مووچەی مانگی 12 دابەش بکرێت.
عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکرد، حکومەتی هەرێم بە بەغدادی راگەیاندووە، داهاتی ناوخۆیی چوار مانگی کۆتایی ئەمساڵیان لەبەردەست نییە و داوایان کردووە بۆیان بکرێت بە قەرز بۆ ساڵی داهاتوو.