45
زووم..
سەعدى ئەحمەد پیرە، گوتەبێژى یەکێتی بە زوومى راگەیاند، سبەى شاندى حزبەکەى لە هەولێر لەگەڵ شاندى پارتى کۆدەبێتەوە.
سەعدی پیرە گوتیشی، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆیە لەبارەى پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان و دۆخى سوریا و رۆژاڤاى کوردستان.
سەعدى ئەحمەد پیرە دەڵێت، پێمباشە لە کۆبوونەوەکە باسی کێشەى مووچە بکرێت، ئەگەر کێشەکە بەردەوام بێت، دۆخەکە باش نابێت.