20
زووم..
ئۆزگول سەقی، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە پەرلەمانى تورکیا دەڵێت، تەنها لە پاش روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، تورکیا 320 شوێنی لە رۆژاڤای کوردستان بۆردومان کردووە.
لە گوتارێکدا لە پەرلەمانی تورکیا ئۆزگول سەقی گوتى، لەمڕۆدا دۆخی گەلی رۆژاڤای کوردستان کەمتر نییە لە دۆخی گەلی فەڵەستین، ئێوە رەخنە لە ئیسرائیل دەگرن، بەڵام بۆ کۆمەڵکوژیی تورکیا لە رۆژاڤای کوردستان بێدەنگی دەنوێنن.
گوتیشی، لە سوریا وڵاتە داگیرکەرەکان دەیانەوێت رۆڵی خۆیان بگێڕن و تورکیا یەکێکە لەوانە.
ئاماژەى بەوەشدا، ژنانی ئاشتیخواز لە تورکیا بانگەوازی ئاشتی دەکەن، بەڵام دەستگیر دەکرێن و دەخرێنە زیندانەوە.