زووم..
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.
دوای 60 رۆژ لە دابەشکردنی دوایین مووچە لە 18-10-2024 ، بڕیارە سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بکرێت و دوای هەفتەیەک لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو تەواو ببێت.
وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، هێشتا پارەی کورتهێنانی مووچە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان کە بڕەکەی 270 ملیار دینارە.
وەزارەتی دارایی دەشڵێت، جگە لە پارەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 10، پارەی مووچەی مانگی 11ش نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا باس لەو مووچەخۆرانە کراوە کە بایۆمەتریان نییە و وەزارەتی دارایی دەڵێت: هەر مووچەخۆرێک بایۆمەتری نەکردبێت مووچەکەی رادەگیرێت.
نوێدەکرێتەوە…