زووم..
لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و سەرهەڵدانی کێشەی غاز لە ئێران، بەشێکی زۆر لە قوتابخانە و نووسینگەکان لە 26 پارێزگای ئەو وڵاتە داخران.
وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاند: هەنگاوەکە بە مەبەستی بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی وزە و رێگریکردن لە دابەزینی پەستانی غاز لە تۆڕی نیشتمانیدا راگەیەندراوە.
قوتابخانەکان لە 26 پارێزگای ئێران کە ئیلام و کرماشان و سنە و ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانشیان تێدایە داخران.
ئەم رێوشوێنانە لە بەرامبەر کەشوهەوای سارد و بەرفراوی لە بەشێک لە پارێزگاکان و پیسبوونی هەواش لە بەشێکی دیکە گیراونەتەبەر و دەسەڵاتداران بە توندی جەختیان لەسەر پێویستی “بەڕێوەبردنی وزە” کردووەتەوە.
لە هەمان کاتدا سەرمای چڕی بەشی باکووری ئێران و زیادبوونی بەکارهێنانی غاز لە کەرتی ماڵان بۆ 600 ملیۆن مەتر سێجا غاز، دۆخەکەی مەترسیدار کردووە.