23
زووم..
بەگوێرەى راپرسییەکى ناوەندی ستراکۆم، خەڵکی تورکیا لەو باوەڕەدان لەپاش کەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد تەنها 60.9%ـی پەنابەرە سورییەکانى تورکیا دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان و سەدا 40%ـی دیکەیان لە تورکیا دەمێننەوە.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى قەرار لە راپرسییەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە 49.9%ـی خەڵکی تورکیا لەو باوەڕەدان لابردنی رژێمی بەشار ئەسەد بەهۆی سیاسەتەکانی ئەردۆغانەوە بووە.
بە گوێرەى راپرسییەکە، سەدا 72.2%ـی لایەنگرانی ئاک پارتی خۆشحاڵ بوون بە روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، هەروەها سەدا 15%ى لایەنگرانی جەهەپە خۆشحاڵییان بۆ لابردنی ئەسەد دەربڕیوە.
لە راپرسییەکەدا 24.5%ـی بەشداربون نیگەرانییان هەبووە لەوەی رژێمێکی ئیسلامی لە سوریا دەسەڵات بگرێتەدەست.