زووم..
نرخى یەک بیتکۆین بۆ 106 هەزار و 554 دۆلار بەرزبووەوە، ئەمە یەکەمجارە بگات بەو نرخە و بەردەوامیش لە بەرزبوونەوەدایە.
بەگوێرەى ماڵپەرى ئینڤێستینگ، بەرزبوونەوەى ئەمجارەى نرخى بیتکۆین پەیوەندى هەیە بە لیستکردنى پشکى کۆمپانیاى مایکرۆستراتیجى لە بۆرسەى نازداک لە ئەمریکا، لەبەرئەوەى ئەو کۆمپانیایە لەئێستادا خاوەنى زۆرترین بیتکۆینە لە جیهاندا کە 423 هەزار و 650 بیتکۆینى هەیە و نرخەکەى زیاتر لە 44 ملیار دۆلارە.
رۆژى 23ـی ئەم مانگە مایکرۆستراتیجى لە نازداک لیست دەکرێت، ئەوەش بازاڕى بیتکۆین زیاتر سەقامگیردەکات و متمانەبوون پێى زیاتر دەکات و خەڵکێکى زیاتر پارەکانیان دەدەن بە بیتکۆین.
لەدواى سەرکەوتنى دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنى 5ـى نۆڤەمبەرى ئەمساڵ نرخى بتکۆین بەرزبووەوە، پێش ئەو کاتە، نرخى یەک بتکۆین 75 هەزار دۆلار بوو.