زووم..
کەشناسیی عێراق و هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکەن سبەى پلەکانى گەرما نزمتر ببنەوە و لەکاتەکانى شەواندا لە شەش پارێزگاى عێراق لەنێویاندا بەغداد دەگاتە خوار سفرى سیلیزى و ئاستى بەستن.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینى دەکات، سبەینێ ئاسمان بەگشتی بەرزە هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی نیوەرۆ و کەمێک بەفر لەپارێزگای دهۆک و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ دەڕوات و کەش جێگیر دەبێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما دوو پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە.
کەشناسیی عێراقیش پێشبینى کردووە، سبەی کەشێکى سارد دەبێت و لەشەودا پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە، لە بەغداد و دیالە دەگاتە سفری سلیلیزی و لە نەینەواش یەک پلە لە خوار سفری سلیلیزییەوە دەبێت، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش لەشەودا دەگاتە خوار سفری سلیلیزی، بەشێوەیەک لە هەولێر و دهۆک دوو پلە لەژێر سفر، سلێمانیش چوار پلەی ژێر سفر دەبێت.