زووم..
سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای کۆریای باشوور دەست لەکارکێشانەوەی راگەیاند، ئەوەش دوای دوو رۆژ لە پەسەندکردنی پێشنیازی لێپێچینەوە لە یون سوک یۆل، سەرۆکی وڵاتەکە بەهۆی سەپاندنی فەرمانی نەریتی و هەوڵی راگەیاندنی باری لەناکاو.
هان دۆنگ هون، سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای کۆریای باشوور لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گوتی، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی پارتی دەسەڵاتی گەل دەکێشێتەوە، داوای لێبووردنیشی لە سەرجەم ئەو کەسانە کرد کە بەدەست بڕیارە نەریتییەکانەوە ناڵاندوویانە.
یون سوک یۆل رووبەڕووی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری بە تۆمەتی “یاخیبوون” دەبێتەوە، ئەمەش تاوانێکە بەشێوەی تیۆری سزای لەسێدارەدانی هەیە، هاوکات رێگری چوونەدەرەوەی وڵاتی لێدەکرێت، هەر لەسەر ئەم دۆسیەیە وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە راگیراون.