19
زووم..
بەرگریی شارستانیی غەزە رایگەیاند، لە هێرشێکی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەکی جیاجیای کەرتی غەزە، لانیکەم 40 هاووڵاتیی فەلەستینی گیانیان لەدەستدا.
هەر دوێنێ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشی ئاسمانییان کردووەتەسەر ناوچەکانی بەیت حانون و بەیت لاهیا لە باکووری غەزە.
بەگوێرەی گێڕانەوەی سوپای ئیسرائیل، لە ناوچەی بەیت لاهیا، هێزەکانیان چەند داواکراوێکیان کوشتووە و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.
پێشتریش کەناڵی هەواڵی قەتەری لە راگەیەندراوێکدا گوتی، لە هێرشی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆسەر بنکەی بەرگریی شارستانی لە کەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەزە، وێنەگرێکی کەناڵی جەزیرەی عەرەبی بە ناوی ئەحمەد لوح گیانی لەدەستداوە.