31
بە سێ یاریی وەرزی نوێی خولی پلە یەکی کوردستان دەستیپێکرد و یارى نێوان بابان و تەناهى بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
تایمی یەکەم یاریەکە ئاستێکی مام ناوەندی بەخۆیەوە بینی هەر ئەوەش وایکرد کە ئەو تایمە گۆڵ بەخۆیەوە نەبینی.
لە تایمی دووەمدا یانەی میوان لە رێگەی مزگێن عیسا لەخولەکی 56 بە گۆڵێک پێشکەوتن، پێش تەواو بوونی یارییەکە بەرێز سەباح لە خولەکی 61 گۆڵی بەرامبەری یاریەکەی تۆمارکردەوە.
لەکۆتاییشدا هەردوو یانە بە گۆڵێک و خاڵێک یاریگایان جیهێشت.
لە یاریەکانی دیکەی ئەمڕۆدا یانەی بازیان لە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە کفری و چەمچەماڵیش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لەسێمێلیان بردەوە.